دەزگای لوتكە: یەكەم كۆمەڵەی كۆچبەری نایاسایی لەمساڵدا گەیشتە ئینگلتەرا

56 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردوەتەوە،  بەپێی زانیاریەكانیان یەكەم كۆمەڵە كۆچبەر لەمانگی تەمموزدا لە فەرەنساوە ئاوەكانیان بەزاندو لەناو كەشوهەوایەكی  گەرم و وشكدا گەیشتونەتە سنوری بەریتانیا.
راشیگەیاندوە، بەپێی ئامارەكانی بەردەستیان تائێستا لەمساڵدا نزیكەی 12 هەزار كەس دوای پەڕینەوە بەشێوەیەكی نایاسایی  گەیشتونەتە فەرەنسا لەكاتێكدا ساڵی رابردوو لە هەمان ماوەی ساڵدا زیاتر لە 12 هەزار كەس بون.
دەزگای لوتكە باسیلەوەشكردوە، زۆربەی ئەوانەی كەناڵەكە دەبڕن لەو وڵاتانەوە بون كە شەڕیان بەسەردا سەپێنراوە یاخود لەلایەن رژێمەكانەوە سەركوتكراون، ئەوان بەهیوای ئەوەن ئەو وڵاتەی بۆی دەچن ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان پارێزراو بێت، هەروەها نزیكەی 12%ی ئەو كۆچبەرانەی لەنێوان مانگی یەكی ساڵی 2025 و ئازاری 2026 گەیشتونەتە بەریتانیا تەمەنیان خوار 18 ساڵ بوە كە نزیكەی 15% یان ژن و كچ بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group