ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران درێژ دەكرێتەوە

57 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكان لەزاری سەرچاوەكانی حكومەتی پاكستانەوە بڵاویانكردەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئیسلامئاباد، ئەمریكاو ئێران لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستە 60 رۆژییەكە رێككەوتون كە لە 17/8 ماوەكەی تەواو دەبێت، بەمەش ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران درێژ دەكرێتەوە.
ئاماژەشیان كردوە، لایەنەكان رەزامەندی خۆیان بۆ درێژكردنەوەی ماوەكە گەیاندوەتە نێوەندگیرەكان و پەیوەندی لەگەڵ لایەنەكاندا بەردەوامە سەبارەت بەوەی ئاگربەستەكە دوای 17ی ئەم مانگە بۆ چەندی دیكە درێژ بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group