نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی ئێن بی سی نیوز، ستراتیژیی ئێران لە دەستگەیشتن بە چەكی ناوكیەوە گۆڕاوە بۆ كۆنترۆڵكردنی گەروی هورمز، بەرپرسانی ئەمریكی، ئەوروپی و عەرەبی ئاماژە بەوە دەكەن كە تاران دوای لێدانی گورز لە دامەزراوە ناوكییەكانی ئێستا ئەم رێڕەوە ئاوییە بەكارتێكی گوشاری بەهێزترو كاریگەرتر دەبینێت و پشتی بە هەڵسەنگاندنە نوێیەكانی زانیاریی سەربازیی ئەمریكا بەستوە.
خراویشەتەڕو، فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا هۆشداریان داوەتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە هەر كردەوەیەكی سەربازی بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی گەروی هورمز، پڕۆسەیەكی زۆر درێژخایەن و پڕتێچو لەگەڵ زیانی گیانیی زۆر دەبێت بۆ هێزەكانی ئەمریكا.