بەدواداچوون لەسەر رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم دەكرێت

19/05/2019
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

نەوا - كاروان مەحمود
رۆژی سێ شەممە وەزیری دارایی عیراق و بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن لەسەر پرسی رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەكەش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە مەترسی لەسەر مووچەكانیان نییە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لەسەر داوای پەرلەمانتارێك بۆ بەدواداچوونی رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم رۆژی سێ شەممە هەریەك لە وەزیری دارایی حكومەتی عیراق و بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق، بانگهێشتی دانیشتنی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێن.
وتیشی: "دڵنیایی دەدەینە خەڵكی خۆمان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هیچ مەترسییەك لەسەر مووچە نییەو لەبودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەران جێگری كراوەو ئەو پرسە جیاكراوەتەوە لە پرسەكانی دیكەو تەنها باس لە بڕینی بودجەی هەرێم دەكرێت نەك مووچەی فەرمانبەران".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group