نه‌وا
گه‌نجێكى عیراقى له‌شارى بابل دواى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى و باوكى خۆى كوشت، گوللـه‌یه‌ك ده‌نێت به‌خۆیه‌وه و خۆیشى ده‌كوژێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، رۆژی هه‌ینى گه‌نجێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى پارێزگاى بابل له رێگه‌ى چه‌قۆوه ژنه‌كه‌ى و باوكى خۆیشى كوشتوه.
دواى ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، گه‌نجه‌كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له رێگه‌ى ده‌مانچه‌وه گوللـه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه ناوه‌وه و خۆیشى كوشتوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى بابل باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هۆكارى تاوانه‌كه بۆ كێشه‌ى دارایى نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.