نه‌وا
بیرمه‌ند و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێنری كسینجهر له‌و بڕوایه‌دایه جیهانی دوای كۆرۆنا به ته‌واوه‌تی جیاواز ده‌بێت له سیسته‌می پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و چه‌ند پێشنیازێكیش ده‌خاته به‌رده‌م ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری زیانه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر سیسته‌می جیهانی ببێته‌وه.
له‌وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت ژورناڵ بڵاویكردۆته‌وه، كسینجهر پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، قه‌یرانه سیاسی و ئابوریه‌كانی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و بۆ چه‌ند نه‌وه‌ی داهاتوو كاریگه‌ریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مریكیه هۆشداریشیداوه له لاوازبوون و سستبوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان به هۆی كۆرۆناوه.
كسینجهر وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا نوسیویه‌تی، سیسته‌مێكی نوێی جیهانی خه‌رێكه بونیاتده‌نرێت و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت هاوشانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، خۆی بۆ ئه‌و سیسته‌مه نوێیه ئاماده بكات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه كۆرۆنا به ته‌واوه‌تی سیسته‌می جیهان ده‌گۆڕێت.
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه نه‌ته‌وه‌كان متمانه‌یان به حكومهتهكانیانه له‌وه‌ی ده‌توانن به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌ون، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش دوای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا زۆریه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی وڵاتان به شكستخواردوو داده‌نرێن.
باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵێكی بێ وچانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگری له روودانی كاره‌سات، به‌ڵام دواجار ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌یه كه واده‌كات متمانه‌ی گشتی به تواناكانی ئیداره‌كه بپارێزێت، ئه‌وه‌ش له رێگای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ده‌بێت هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه، واشنتۆن خۆی بۆ گواستنه‌وه بۆ سیسته‌می دوای كۆرۆنا ئاماده بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه هیچ ولاتێك ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش به هه‌وڵی نیشتمانی و ناوخۆیی ناتوانێت به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بێت و پێویسته هاوكاری و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه بگیرێته‌به‌ر.
كسینجهر داواشی كردووه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته نهرێنیهكانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له سێ بواری سه‌ره‌كیدا كار و هه‌نگاوه‌كانی چڕ بكاته‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رێگه‌ی په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاستی خۆپارێزی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان بباته سه‌ره‌وه و په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و ڤاكسینی كاریگه‌ر بدات.
دووه‌م: برینه‌كانی ئابوری جیهان ساڕ‌ێژ بكرێن، هه‌رچه‌نده وڵاتان ئه‌زمونی باشیان له قه‌یرانی ئابوری 2008 په‌یدا كردووه، به‌ڵام قه‌یرانی ئابوری ئێستا به هۆی كۆرۆناوه ئاڵۆزتره‌وه و تا ئێستا له مێژوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و چ له رووی پانتاییه و چ له رووی خێراییه‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی رێكاره تهندورستیهكان و خۆبه‌دورگرتن له كۆبوونه‌وه و داخستنی قوتابخانه و راگرتنی پێشه‌سازی كێشه ئابوریه‌كانی قوڵتر كردۆته‌وه. بۆیه پێویسته پلانه‌كان بۆ رێگری بێت له سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و باشتركردنی دۆخی بژێوی ئه‌و توێژانه‌ی جیهان كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سێهه‌م: پارێزگاری له سیسته‌می جیهانی لیبراڵیزم.
كسینجهر كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای به شه‌ڕی ئاردنن له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی چواندووه، كه تیایدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه گه‌مارۆدرابوون، به هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتنیان ره‌خساند، له‌و رووه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، سه‌ركه‌وتنی ئاردنن گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و به‌هێزكردنی شكۆی مرۆڤایه‌تی به‌دواوه بوو، ئاڵنگاری ئێستای جیهان، به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و هاوكات بونیاتنانه‌وه‌ی ئایینده‌یه و شسكت و دۆڕان له‌م ئاڵنگاریه جیهان به‌ره‌و دۆزه‌خ و كاولكاری ده‌بات.