"ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت"

پێش 2 هەفتە عێراق

نه‌وا
ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ده‌كرێت و به‌ر له‌ جه‌ژن موچه‌خۆران موچه‌ وه‌رده‌گرن.
بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ته‌موزی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووە و مووچەی هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەدەن، كە مووچەكانیان لە بانكەوە بە شێوەی ئەلیكترۆنی و كارت دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن بانكەوە پارەی تەواو دابین كراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و فەرمانبەرانیش دەتوانن لە هەر شوێنێك بن مووچەكانیان وەربگرن.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران ته‌نها موچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵیان وه‌رگرتووه‌ و تائێستا نازانرێت كه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئادار ده‌كرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group