یەكێتی ئەوروپا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا تاوتوێ دەكات

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا تاوتوێ دەكات.
كایا كالاس نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەو ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا بەر لە دەستپێكردنی كۆبونەوەكە  لە لێدوانێكدا راگەیاند، دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزە كارەساتبارە، ئەگەردۆخەكە بەشێوەیەكی بەرچاو باشتر نەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە كە هەموان وەك پێویست هەوڵەكانیان نەخستوەتەگەڕ بۆ وەستاندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەلەستینییەكان لە غەزە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: دەستپێكردنی كۆبونەوەكەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لەكاتێكدایە كە پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل لە فەڵەستین بەبەڵگە كراون و سەپاندنی سزا بەسەریدا تاوتوێ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group