سودانی: خۆشحاڵین بەكاری كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەكەرتی نەوتدا

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سەقامگیری بواری وزە پشت بەزیادكردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لەغازی هاوەڵ دەبەستێت و بەردەوامن بۆئەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگای توركیاوە دەستپێبكەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ماتیۆ زەیس جێگری سەرۆكی كۆمپانیای HKN Energyی ئەمریكی كۆبوەتەوەو تیایدا باسیان لە تواناكانی كەرتی بەرهەمهێنانی نەوت كردوە لەچوارچێوەی دیدگایەكی حكومەت كە پشت بە زیادكردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لەغازی هاوەڵدا دەبەستێت تا دەگاتە سەقامگیری لە بواری وزەدا. هەروەها سودانی خۆشحاڵی نیشانداوە سەبارەت بەكارەكانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەعیراق بەتایبەتی لە كەرتی نەوتدا، ئەوەشی خستوەتەڕو لە هەوڵەكان بەردەوامن بۆئەوەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگای توركیاوە دەستپێبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group