تەنها مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابونەوە لە عێراق تۆماركراون

13 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، لەماوەی مانگی رابردودا زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابونەوە و لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق تۆماركراون.
بەگوێرەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامارێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە سەرانسەری عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی مانگی (حوزەیران)، 28 هەزار و 222 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراون، هاوكات پێنج هەزار و 28 حاڵەتی جیابونەوەش لە دادگاكان پەسەندكراون.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، زۆرترین رێژەی جیابونەوەش لە بەشی رەسافەی بەغدایە كە 804 حاڵەت بوە، كەمتریش لە پارێزگای موسەننا بوە ، هەروەها زۆرترین رێژەی گرێبەستی هاوسەرگیریش لە بەشی رەسافەی بەغدا بوە كە چوار هەزار و 766 حاڵەت بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group