نەوا
سیاسییەكی سوننە رەخنە لە پەرلەمانتارانی سوننە دەگرێت، كە بەشدار بوون لە دەركردنی یاسای قەرز و پشتگوێخستنی داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان، بە پاشكۆی "دەوڵەتی قوڵ" وەسفیان دەكات.
لە تویتێكدا مشعان جبوری سەرۆكی پارتی وەتەن و پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، نوسیویەتی "پشتگوێخستنی داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای قەرز و پشتگوێخستنی كشانەوەی نوێنەرەكانی و داواكارییەكان، لەدوای رێككەوتنی پەرلەمانتارانی سوننە و شیعە، كارێكی نادروستە و هەڕەشە لە بنەمای تەوافوق دەكات".
مەشعان جبوری رەخنە لە هەڵوێستی لایەنە سوننییەكان دەگرێت، دەڵێت، "هەڵوێستی پەرلەمانتارانی سوننە لەبەرچاونەگرتنی چاكەی هەرێمە بەرانبەر خزم و كەسە ئاوارەكانمان، هەروەها جەختكردنەوەیە لە پاشكۆیی زۆربەیان بۆ دەوڵەتی قوڵ، كە بە نوكی چەكەكانیان گەیشتنە پەرلەمان".