نه‌وا
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترین رێژه‌ی به‌شداری له بابل و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش زۆرترین رێژه له سلێمانی تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه 69% بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی 78%، له هه‌ولێر 75%، له دهۆكیش 69% بووه.
هه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره به‌راییه، له كه‌ركوك رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت 62%، له نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین 70% و له دیاله‌ش رێژه‌كه 74% بووه.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش زۆرترین رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت له بابل تۆمار كراوه كه 80% بووه.
لە دەنگدانی تایبەتدا له عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن و 75 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و هەروەها 120 هەزار و 126 ئاوارە و 671 زیندانی مافی دەنگدانیان هەبوو.
ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان مافیان هەبوو لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا دەنگبدەن ژمارەیان زیاتر لە 331 هەزار و 600 کەس بوو؛ 225 هەزار و 851 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان و 105 هەزار و 754 کەسیشیان لە ئاوارەکان بوون.