داوا لە ئاوات شێخ جەناب دەكرێت بچێتە بەغدا

13/09/2023

نەوا - 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە نوسراوێكدا داوای لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لیژنەكەیان كۆببێتەوە.
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی پارتی بە میدیای حزبەكەی وتووە، لیژنەكەیان داوایان لە وەزیری دارایی هەرێم كردووە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكات، ئەوەش لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی كراوە.
رونیشیكردووەتەوە، بانگهێشتەكە بۆ تاووتوێ كردنی گرفتەكانی بەردەم شایستەی دارایی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.
لە ناوەڕاستی مانگی 9 نزیك بوینەتەوە و تاوەكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 7یان وەرنەگرتووە، هەرێم بەغدا بە پابەندنەبوون بە رێكەوتنەكان و یاسای بودجە تۆمەتبار دەكات و بەغدا هەرێم بە رادەستنەكردنی داهاتی دروست و شاردنەوەی داهات تۆمەتبار دەكات، لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانی هەرێمیش فەرمانبەرانی و پزیشكان و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان راگەیاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group