بلینكن: چاوەڕوان بڕیارێكی حەماس دەكەین

13/06/2024 جیهان

نەوا-
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو پێشنیازەی كە لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكەی جۆ بایدن راگەیەنراوە باشترین رێگایە بۆ وەستاندنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەزە.
ئەنتۆنی بلینكن ئاماژەی بەوەداوە، نەتەوە یەكگرتوەكان، كۆمكاری عەرەبی و سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، پاڵپشتی لەو پێشنیازە دەكەن كە لەلایەن جۆ بایدنەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەزە راگەیەنراوە، هەروەها ئیسرائیل و دەسەڵاتدراێتی فەڵەستینش پاڵپشتی لە پێشنیازەكە دەكەن.
وتیشی: حەماس درەنگ كەوت لە پێشكەشكردنی وەڵامەكەی كە جێگای رەزامەندی لایەنەكانی دیكە نەبوە، ئەوان هەوڵدەدەن هەندێك لە بەندەكانی نێو ئەو پێشنیازە بگۆڕێت كە رەزامەندی لەسەر نیشانداوە لە ئێستادا نێوەندگیرەكان بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەكەن و هەموان چاوەڕێی بڕیارەكەی حەماس دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group