لە ماوەی 7 مانگدا زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی روویان لە وڵاتانی ئەورووپا كردووە

08/08/2024

نەوا-
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەورووپا دەڵێت، لە 7 مانگدا زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان روویان لە وڵاتانی ئەورووپا كردووە كە 43ـیان لەو رێگەدا گیانیان لەدەستداوە.
 ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەورووپا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی هەرێم بەرەو وڵاتانی ئەورووپا كۆچیان كردووە و زۆربەیان چوونەتە بەریتانیا.
 ئاماژەی بەوەشكرد، دەڤەری راپەڕین پشكی شێری لە قوربانی و كۆچكردن بەركەوتووە، لەو پێنج هەزار كۆچبەرە، لانیكەم هەزار و 200 كەسیان خەڵكی ناوچەی راپەڕینن.
 هەر بە پێی ئەو ئامارە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، 43 هاونیشتمانیی هەرێمی كوردستان لە رێگەی گەیشتن بە ئەورووپادا گیانیان لەدەست داوە، كە 14ـیان خەڵكی ناوچەی راپەڕینن.
 هەرووەها زۆریی كۆچكردنی گەنجانی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین دەگەرێنێتەوە بۆ نەبوونی دەرفەتی كار و بەشێكیش بووەتە دیاردە و چاولێكەری.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group