راوێژكارێكی خامەنەیی: دەستی گروپە چەكدارەكانی سوریا دەبڕینەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
كۆماری ئیسلامی ئێران كونسوڵخانەی خۆی لەشاری حەلەب چۆڵكرد پێشئەوەی گروپە چەكدارەكان شارەكە كۆنترۆڵ بكەن.
سەرچاوەیەكی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ماڵپەڕی بغداد الیومی راگەیاندوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بینای كونسوڵخانەكەی لە شاری حەلەب چۆڵكردوە كاتێك كە گروپە چەكدارەكان پێشڕەویان بۆ شارەكە كردوە، پاشئەوەی حەلەبیش كۆنترۆڵكراوە كونسوڵخانەكە دەستی بەسەردا گیراوە بەڵام پێشتر هەمو كەلوپەلەكانی ناوی چۆڵكرابو هیچ كارمەندێكیشی تیادا نەمابو.
ئەم لێدوانە لەكاتێكدایە كە هەندێك لە ماڵپەڕەكان بڵاویانكردبۆوە كە ژمارەیەك كارمەندی كونسوڵخانەی ئێران لە حەلەب كوژراون و ژمارەیەكیشیان بەدیل گیراون.
پێشتریش حسێن دەقیقی راوێژكاری خامەنەیی رابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبو، دەستی ئەو گروپە چەكدارانەی سوریا دەبڕنەوە كە كۆنترۆڵی روبەڕێكی فراوانی لەهەردو پارێزگای ئیدلیب و حەلەب لە باكوری سوریا كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group