كۆمسیۆن بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد لە ئامێرەكانی دەنگدان رەتدەكاتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لە كارپێكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن رەتكردەوە.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، كۆمسیۆن ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە هەندێك دەزگای راگەیاندن بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە ئامێرەكانی هەڵبژاردن لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا.
پێشتر حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاندبو، كۆمسیۆن تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی بۆ ئامێری ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەكاردەهێنێت و ئامێرەكە دەتوانێت مۆری پشتەوە بناسێتەوە، هەروەها جیاوازی دەكات لەنێوان كاغەزی نادروست و بێ مۆرو بەپێی میكانزمێك رێگە بە دەرهێنانی خێرای ئاماری ئەنجامە راستەوخۆكان دەدات كە لەسەر شاشەی ئامێرەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group