نەوا-
دوایین پلانی بینیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاكی غەزە ئەمەش دوای ئەوەی دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بۆ هێرشكردنە سەر غەزە خرانە ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە، پلانی ئیسرائیل بریتییە لە لێدانی بەهێز بۆ سەر ئامانجەكانی حەمماس و گڵۆپی سەوزی هەڵكردوە بۆ فراوانكردنی چالاكییە سەربازییەكانیان لە غەزە، هاوكات ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاویكردەوە كە ئامانجەكە بریتییە لە داگیركاری تەواو بۆ سەر خاكی فەڵەستین و چۆڵكردنی بە دانیشتوانەكەی.
ئەوەش خراوەتەڕو، بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل لەوانەش بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیران بەكۆی دەنگ ئەو پلانەیان پەسەند كردوە كە داوای شكستهێنان بە حەمماس و گەڕانەوەی بارمتەكانیان لە غەزە دەكات، پلانەكەش كۆنترۆڵكردنی خاكی غەزەو راگواستنی دانیشتوانەكەیەتی.