ترەمپ باج بەسەر هاوردەكردنی فیلمی بیانیدا دەسەپێنێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی وڵاتەكەی راسپاردوە باجی گومرگی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانیانەدا بسەپێنێت كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، كەرتی پیشەسازی فیلم لەئەمریكا زۆر بە خێرایی دەمرێت، وڵاتانی دیكە هەوڵی زۆر دەدەن بۆئەوەی بەرهەمهێنەرانی فیلم و ستۆدیۆكان لە ئەمریكا دور بخەنەوە، هۆلیودو ژمارەیەك ناوچەی دیكەی ئەمریكا خەریكە لەناو دەچن.
باسی لەوەشكردوە: وەزارەتی بازرگانی راسپاردوە دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانیانەدا بكات كە هاوردەی وڵاتەكەیان دەكرێن، هەروەها دەیانەوێت دوبارە فیلمەكان لە ئەمریكا بەرهەم بهێنرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group