ترەمپ: هەڵوەشانەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانم دەوێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئامانجی دانوستان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تارانە بە تەواوەتی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میت زە پرێس وتویەتی، هەڵوەشاندنەوەیەكی تەواوی هەمو بەرنامەی ئەتۆمی ئێران قبوڵ دەكەم، دەمەوێت ئێران زۆر سەركەوتو و گەورەو سەرسوڕهێنەر بێت و تاكە شتێك كە ناتوانن هەیانبێت چەكی ئەتۆمییە، ئەگەر بیانەوێت سەركەوتوبن ئەوە باشەو منیش ئەوەم دەوێت.
ئەوەشی راگەیاندوە، ترەمپ وتویەتی كە نایەوێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت، چونكە جیهان لەناو دەچێت.
لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی پێگەی ئەكیسۆس، لێدوانەكانی ترامپ ئاماژە بەوە دەكەن كە مشتومڕ لەسەر ئامانجی وتوێژ لەگەڵ ئێران یەكلایی بۆتەوە.












ترامپ بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە كراوەیە بۆ بیستنی ئارگیومێنتەكانی پشتیوانی لە ئێران كە بەرنامەی ئەتۆمی مەدەنی هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group