شیبانی داوا لە وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی دەكات سوریا بپارێزن

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی سوریا لەكۆبونەوەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لەشاری بەغدا رایگەیاند، هەندێك دەیانەوێت سوریا دابەشبكەن بۆ چەند قەوارەیەك.
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەمیانی پێشكەشكردنی وتاری وڵاتەكەی لەكۆبونەوەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لەشاری بەغدا رایگەیاند، هەندێك لە پاشماوەكانی داعش لەسوریا هەن و هەندێك لایەن بەكاریاندەهێنن وەك ئامرازێك بۆ دنەدانی سوریا، هەڕەشە گەورەكە ئەوەیە كە لەپشتەوە پلانی بۆ دادەڕێژرێت بۆ دابەشكردنی كۆمەڵگە تا تەونی كۆمەڵایەتی لەناو ببەن كە سوریایەكی فرە رەنگە.
 وتیشی: ئێمە دەبینین كە پشتیوانی لە پرۆژەی جیابونەوە دەكرێت هەروەها ئەو پرۆژانەی كە هەوڵی لاوازكردنی حكومەت دەدەن و گومان دەخەنە ناو ناسنامەی سورییەكان و بەپلان كاری لەسەر دەكرێت  تاسوریا بۆ چەند قەوارەیەكی دژ بەكەیەك دابەشبكەن.
شیبانی رو لە ئەندامانی كۆبونەوەكە وتی: ئەو پلانانە بۆ لەناوبردنی ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی لەناو بەرن ئێمە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریانە لەهەموكات زیاتر داواتان لێدەكەین پاڵپشتی لەیەكپارچەیی خاكی سوریا بكەن و لەدژی هەر دەستوەردانێك بوەستنەوە بۆ دابەشكردنی سوریا بۆ پاراستنی ناسنامەی وڵاتەكەمان و هەمو ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group