ئیدارەی ترەمپ هەڕەشەی دەستبەرداربوون لە ئیسرائیل دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری كەسانی نزیك لە ترەمپەوە ئاشكرایكردووە، ئیدارەی كۆشكی سپی هۆشداری بە ئیسرائیل داوە ئەگەر شەڕی غەززە رانەگرێت، ئەمریكا دەستبەرداری دەبێت.
باسی لەوەشكرد، لەگەڵ پەرەسەندنی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، فشارەكانی ترەمپ بۆسەر ناتانیاهۆ زیادیكردووە، جەختی لەوەش كردووەتەوە، ناتانیاهۆ ئیرادەی سیاسی نییە بۆ راگرتنی ئەو شەڕە و رێگەی گەڕانەوەی نەماوە.
هەروەها، لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد و رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا دژی بڕیارەكەی ناتانیاهۆ بووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرتی غەززە و وەك فشارێك لێكدراوەتەوە بۆسەر كابینەی ئیسرائیل.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group