نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سعودیا، هۆشداریی لە پێشێلكردنی رێسا و رێنوێنییەكانی حەج دەدات و دەڵێت: 20 هەزار ریاڵی سعودی سزا بەسەر هەر كەسێكدا دەسەپێندرێت كە بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج دەكات
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشكرای كردووە،سزایەكی دارایی تاوەكو بڕی 20 هەزار ریاڵ واتا (زیاتر لە 5000 دۆلاری ئەمریكی) جێبەجێ دەكرێت بەرامبەر هەر كەسێك، كە دەستگیر دەكرێت لەكاتی ئەنجامدانی حەج یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بەبێ مۆڵەت. باسی لەوەشكرد، ئەو كەسانەی نیشتەجێی وڵاتن و بە قاچاخ یان بە شێوەیەكی نایاسایی هەوڵی حەجكردن دەدەن، دیپۆرت دەكرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان و بۆ ماوەی 10 ساڵ رێگەی چوونەژوورەوەیان بۆ سعودیە پێ نادرێت.
دووپاتیشی دەكەنەوە، پێویستە هەموو لایەك دەكات پابەندی رێسا و رێنوێنییەكانی حەج بێت و ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی حاجییانە، بۆئەوەی بتوانن بە ئاسانی و ئارامییەوە رێوڕەسمە ئایینییەكانیان ئەنجام بدەن.