نەتەنیاهۆ: بەدیلگیراوەكان ئازاد بكرێن و حەمماس چەك دابنێت ئەوكات شەڕ كۆتایی دێت

23 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی كردە سەر سەركردەكانی بەریتانیا، كەنەداو فەڕەنسا بەهۆی ئەوەی داوایان لە ئیسرائیل كردوە هێرشەكانی سەر كەرتی غەزە بوەستێنێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ رایگەیاندوە، سەركردەكانی بەریتانیا، كەنەداو فەڕەنسا داوایان لە ئیسرائیل كردوە كۆتایی بە جەنگی بەرگرییكردن لە خۆی بهێنێت و دەوڵەتێكی فەڵەستین دابمەزرێنرێت، ئەوان بەو داوایەیان خەڵاتێكی گەورە پێشكەش بەهێرشەكەی 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 دەكەن.
راشیگەیاندوە: ئیسرائیل تێڕوانینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای پەسەند كردوەو داواش لەسەرجەم سەركردەكانی ئەوروپا دەكەن كە ئەو تێڕوانینەی ترەمپ پەسەند بكەن، ئەگەر بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەكان لە غەزە ئازاد بكرێن و بزوتنەوەی حەمماس چەك دابنێت، هەروەها سەركردەكان دوربخرێنەوەو چەك داماڵین لە غەزە ئەنجام بدرێت ئەوا شەڕ كۆتایی پێ دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group