ترەمپ: ئەنجامدانی دانوستان لەڤاتیكان بیرۆكەیەكی باشە

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی نێوان روسیاو ئۆكرانیا لەڤاتیكان بیرۆكەیەكی باشە.
ترەمپ رایگەیاند، بەشداریكردنی ڤاتیكان وەك نێوەندگیر لەدانوستانی ئاشتی نێوان روسیاو ئۆكرانیا مانای كشانەوەی ئەمریكا نیە لەو دانوستانەدا، لە هەمانكاتدا ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ڤاتیكان بیرۆكەیەكی باشەو گرنگییەكی گەورەتری دەبێت، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەركەوتنی دانوستانەكان.
پێشتر ترەمپ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەوڵی كۆتاییهێنانی جەنگی روسیا- ئۆكرانیاو ئەنجامی دانوستانەكانی نێوانیانی لەگەڵ ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا تاوتوێكردو پێشنیاری دانوستانەكانی لە ڤاتیكان بە پوتین راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group