حەلبوسی: بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن پۆستی سەرۆك كۆمار یان نوێنەران وەردەگرین

23 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقەدومی سوننە لەعیراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەكەن لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، 41 كورسی بەدەستبهێنن.
حەلبوسی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، وەك پارتی تەقەدوم نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننە لە عیراق دەكەن و بەهێزترین ركابەری ئەوان لەنێو لایەنە سوننەكاندا سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەریی خەمیس خەنجەرە. راشیگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ژمارەی دەنگەكانیان زیاد دەكات و چاوەڕوان دەكەن بەو زیادبونە لەنێوان 39 تا 41 كورسی بەدەستبهێنن، بەمەش دەبنە براوەی یەكەم لەنێو لایەنە سوننەكاندا.
محەمەد حەلبوسی وتوشیەتی: بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران سوننەكان هەر پۆستێك هەڵبژێرێت ئەو پۆستە وەردەگرێت، چ پۆستی سەرۆك كۆمار یاخود سەرۆكی ئەنجومەنی نوێبەران بێت، قسەو هەڵوێستەكانیشمان سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سوننەوە راستكردنەوەی پرەنسیپەكانی حوكمڕانیە لە عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group