نەوا-
ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر كەرتی غەززەو لە هەمانكاتیشدا رێگری لە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكات كە بوەتە هۆی تۆماركردنی گیانلەدەستدانی نوێ.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لانیكەم 10 فەڵەستینی بەهۆی برسیكردنەوە گیانیانلەدەستداوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی تائێستا بەهۆی برسێتیەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 111 كەس بەرزبوەتەوە لەو رێژەیەش لانیكەم 80 یان منداڵن.
ماڵپەڕە جیهانییەكان ئەوە باسدەكەن، هێزەكانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانكردنی غەززە لەكاتێكدا 109 گروپی فریاگوزاری داوای گرتنەبەری رێكار دژی ئیسرائیل دەكەن و هۆشداری دەدەن لەوەی لە سەرانسەری ئەو ناوچەیەدا برسیەتی بەكۆمەڵ بڵاودەبێتەوە.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتی ئەوروپا هۆشداری داوەتە ئیسرائیل لەسەر خراپتربونی قەیرانی برسێتی لە غەززە، لەكاتێكدا ئەمریكا رایگەیاندوە كە ستیڤ ویتكۆف نوێنەری ترەمپ بەرەو ئەوروپا بەڕێدەكەوێت بۆ دانوستانەكانی ئاگربەست و كردنەوەی رێڕەوی یارمەتییەكان بۆ خەڵكی مەدەنی لە غەززە.