روسیا پاشماوەی ئەو فڕۆكەیەی دۆزیەوە كە بە 49 سەرنشینەوە لە رادار ونبو

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی روداوە لەناكاوەكانی روسیا دۆزینەوەی پاشماوەی ئەو فڕۆكەیەی راگەیاند كە بە 49 سەرنشینەوە  لە رادار ونبو.
وەزارەتی روداوە لەناكاوەكانی روسیا بڵاویكردەوە، پاشماوەی فڕۆكەی جۆری An-24 كە لە ناوچەی ئامور لە رادار ونبو بە 43 سەرنشین و شەش كارمەندەوە دۆزراوەتەوە.
هەروەها ئاشكراشیكردوە: لەمیانی هەڵمەتی گەڕاندا كە بە هێلیكۆپتەرێكی سەر بە ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانی فیدراڵی روسیا ئەنجامدراوە، پاشماوەی فڕۆكەكە دۆزراوەتەوە لەكاتێكدا هێشتا ئاگر لەناوییەوە بەرزدەبوەوە. 
هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی روسیا،  ئەو فڕۆكەیەی كەوتوەتە خوارەوە لەسەر لێواری شاخێك دۆزراوەتەوە كە 15 كیلۆمەتر لە شاری تینداوە دورە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group