نەوا-
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێك بێت لە پلانێكی فراوان بۆ ئاسایشی بەردەوام بۆ فەڵەستینی و ئیسرائیلییەكان.
كیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوپەیمانان كار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەكات كە پێویستن، بۆ بەرجەستەكردنی ئاشتی لە غەززە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەبێ هیچ دوودڵییەك، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، دەبێت یەكێك لەو هەنگاوانە بێت، بەڵام بەو مەرجەی ئاشتی بەرقەراربكات.
هاوكات، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا پێشتر رایگەیاندبوو، لە مانگی (ئەیلول)ی ئەمساڵ لەمیانەی كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك وڵاتەكەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.