وەزیری دەرەوەی توركیا: نابێت چەك لە سووریا لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، پێویستە هەسەدە بە زووترین كات لەگەڵ حكوومەتی سووریا ڕێكبكەویت. 
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یەكێك لە تەلەڤیزیۆنەكانی توركیا رایگەیاند، كە نابێت چەك لە سووریا لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بێت و لە دەستی لایەنەكانی دیكە دابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هەسەدە لەگەڵ حكوومەتی سووریا، بە زووترین كات بگاتە رێككەوتن، وتیشی: توركیا بۆ هەموو سیناریۆیەك لە سووریا ئامادەیە و بۆ 40 ساڵی دیكە چاوەڕێ ناكات.
باسی لەوەش كرد، حكوومەتی سووریا ڕێگری لە نائارامییەكانی سوەیدا و شەڕی نێوان درووز و بەدەوییەكان دەكرد، بەڵام ئیسرائیل ڕێگەی نەدا هێزەكانی حكوومەت كاری خۆیان بكەن.
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەوەشكردەوە، كە نابێت هیچ وڵاتێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و یەكپارچەیی سووریا، ئەو پەیامەشیان بۆ ئیسرائیل ناردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group