نەوا-
فریاكەوتنی روسیا بڵاویكردەوە، پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆكەیەكدا پچڕاوە كە 46 سەرنشینی هەڵگرتووە.
فریاكەوتنی روسیا بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەك بە 46 سەرنشینەوە لە ناوچەی ئامور دیار نەماوە، كە سەرنشنەكان دووانیان منداڵن و شەشی دیكەشیان سەر بە ستافی فڕۆكەكەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەكان سەرقاڵی گەڕانن لە ناوچەكەدا بە مەبەستی دۆزینەوەی فڕۆكەكە.
فڕۆكەكە سەر بە كۆمپانیای ئانگارایە لە جۆری ئێن-24، دوای چەند كیلۆمەترێكی كەم لە فڕین، لەناكاو پەیوەندی لەگەڵ خاڵی چاودێری فڕۆكەخانەدا پچڕاوە.