نەوا-
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، واژۆكردنی 44 ڕێككەوتنی وەبەرهێنان لە نێوان سووریا و سعوودیە بە بەهای شەش ملیار دۆلار ڕاگەیاند.
حەمزە مستەفا وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنە واژۆكراوانە نزیكەی 50 هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و 150 هەزار هەلی كاری ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنن، هەروەها ستایشی ڕۆڵی سعوودیەی لە پشتیوانیكردنی ئابووری و ئاوەدانكردنەوەی سووریا كرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕێككەوتنەكە هەموو كەرتەكان دەگرێتەوە ، دارایی، بانكی، خانووبەرە، بیناسازی، ئاسایشی ئەلیكترۆنی، پەیوەندی و گەشتیاری و وزە و گواستنەوە، جگە لە دروستكردنی كارگەیەكی چیمەنتۆی سپی لە شاری پیشەسازی عەدرا كە لە گرنگترین پرۆژەكانە.
حەمزە مستەفا باسی لەوەش كرد، سووریای نوێ وەبەرهێنانی ئابووری وەك كۆڵەگەی پێشكەوتنی ڕاستەقینە دەبینێت، كە بەشدارە لە ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی كار.