عەباس عێراقچی: ئێمە لە دڵی دانوستانەكاندا بوین كاتێك ئیسرائیل هێرشی كردە سەرمان

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە، بەڵام بە گەرەنتی دەستدرێژی نەكردن، دەشڵێت، هەرگیز لە هیچ كاتێكدا مێزی دانوستانمان بەجێنەهێشتوە، ئێمە لە دڵی دانوستانەكاندا بوین كاتێك ئیسرائیل هێرشی كردە سەرمان.
باسی لەوەشكرد، ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا، بەمەرجێك ئەمریكیەكان دڵنیایان بكەنەوە كە لەكاتی دانوستانەكاندا هیچ دەستدرێژییەكی سەربازی دەست پێناكەن، پێویستە دڵنیابین لەوەی كاتێك دێنە سەر مێزی دانوستان، ئەوا دێنە دانوستانێكی دادپەروەرانە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردولا بكات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بنیات بنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاران ئامادەیە بۆ دانوستانی دادپەروەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی، لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئەوروپی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دیاریكردنی چوارچێوەیەكی نوێ بۆ دانوستانەكان لە ئارادایە.
 عێراقچی وتیشی، ئێمە هەرگیز لە هیچ كاتێكدا مێزی دانوستانمان بەجێنەهێشت، ئێمە لە دڵی دانوستانەكاندا بوین كاتێك ئیسرائیل هێرشی كردە سەرمان و ئەمریكاش بەشداریی كرد، بۆیە هەر دانوستانێكی نوێ، ئەگەر بێتە ئاراوە، بە دڵنیاییەوە وەك دانوستانەكانی پێشو نابێت

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group