لیستی مووچەی مانگی حوزەیران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عێراق كرا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێكارە یاسایی و داراییەكانی تایبەت بە مووچەی مانگی حوزەیرانیان تەواو كراوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كە بڵاوكراوەتەوە، تیمی تەكنیكی وەزارەتەكە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كردووە.
ئاشكراشیكرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ لیستی مووچەكەدا، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەكنیكییەوە پێشكەشی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group