نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە خاكی لوبنان پێش جێبەجێكردنی مەرجی چەكداماڵینی حزبوڵا ڕونادات.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئیسرائیل لە لوبنان ناكشێتەوە تا دڵنیا نەبێت كە حزبوڵا چەك داماڵراوە، قۆناغی داهاتوش بریتی دەبێت لە دەستنیشانكردنی ناوچە تاقیكارییەكان، لەنێویاندا ناوچەیەكی بچوك لە باكوری ڕوباری لیتانی و ناوچەیەكی دیكەی باكوری ئەو ناوچەیەی كە بە "ناوچەی ئەمنی" ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم ناوچە تاقیكارییانە كاریگەرییان لەسەر ناوچەی پشتێنە ئەمنییەكان نابێت، جەختیشیكردەوە كە سوپای ئیسرائیل لەناو ئەو پشتێنەدا جێگیر دەمێنێتەوە.
لوبنان، ئیسرائیل و ئەمریكا دوێنێ هەینی ڕایانگەیاند، گەیشتونەتە رێككەوتنێكی چوارچێوەی سێ قۆڵی لە واشنتن دی سی، ئەوەش دوای ئەو دانوستانانەی كە ئەمریكا میوانداری كردبو، پاشان ڕێوڕەسمی واژۆكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی هاوبەشی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەستیپێكرد.