"پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە"

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بەهۆی هەندێك دەنگۆی ناڕاستەوە بووە، بەڵام بانكی ناوەندیی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە دەربارەی گۆڕینی بەهای دینار لە ئارادابوون.
باسی لەوەشكرد، گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق سەبارەت بە سیستمی ئەسیكۆدا بەردەوامە، لە ڕابردووشدا ڕەشنووسێكیان لەبارەی سیستمەكەوە واژووكرد، ئەگەر بە تەواوی سیستمی ئەسیكۆدا لە دەروازە سنوورییەكان جێبەجێبكرێت، دۆخی دینار باشتر دەبێت.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەین كە ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group