كارەكانی رێگای كۆڕێ-شەقڵاوە-قەندیل بەرەو تەواوبون دەچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بۆ گەشەدان بە ژێرخانی رێگەوبان پڕۆژەی رێگای كۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل بە گوژمەی 95 ملیار دینار كاری لەسەر دەكرێت و لەئێستادا لە %55ـی كارەكانی تەواو بوەو لە چەند مانگی داهاتودا دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان.
رونیشیكردۆتەوە، پڕۆژەكە دروستكردنی رێگای خێرای دو سایدە بە درێژی 10 كیلۆمەتر لەگەڵ دروستكردنی تونێلەكانی میراوەو ماوەران، زیاتر لەوەش سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی تێدایە كە تەواوی مەرجە ئەندازییەكان پێكدێنێت، پڕۆژەكە بە هێزی كاری خۆماڵی جێبەجێ كراوەو لە ئێستادا هەلی كاری بۆ سەروی 250 كەس رەخساندوە.
رێگای كۆڕێ - شەقڵاوە – قەندیل پڕۆژەیەكە لەپێناو  پەرەپێدانی كەرتی ڕێگەوبان و سەلامەتی شۆفێران جێبەجێدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group