ژمارەیەك مۆڵگەی داعش لە سنوورەكانی كەركووك كرانە ئامانج
1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر بنەمای بەدواداچوونێكی هەواڵگریی بەردەوام كە پێنج رۆژی یەك لەدوای یەكی خایاند، فڕۆكەوانانی هێزی ئاسمانی بە فڕۆكەكانی F16ـی عێراقی، چەندین هێرشی ئاسمانیی وردیان ئەنجامدا، كە تێیدا مۆڵگە و حەشارگەكانی تاقمە تیرۆریستییەكانیان لە سنوورەكانی پارێزگای كەركووك كردە ئامانج.
رونیشكراوەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە خێرایە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و پشتڕاستكراوەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە هاوكاریی نزیك لەگەڵ هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆر بەڕێوەچووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزە ئەمنییەكان، بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی تیرۆریستان و لەناوبردنی مۆڵگەكانیان.