یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، ناتۆ لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تەنها هاوپەیمانییەكی سەربازیی بوە بەو پێیەی نوێنەرایەتی چوارچێوەیەكی دامەزراوەیی دەكات بۆ بەرگریی بەكۆمەڵ و پاڵپشتی سیاسیی.
راشیگەیاند: پێشوازیی لە هاوكاری بەهێزتری ئەوروپا بۆ بەرگریی دەكەین، بەڵام پێویستە ئەم هاوكارییە ركابەرایەتی لەگەڵ ناتۆدا نەكات، لە لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە پێویستە ئەو پەیامەی دەدرێت رونبێت كە پابەندبون بەمادەی پێنج نەگۆڕەو بەڵێنە سیاسییەكان بەهێزی سەربازیی پشتیوانی دەكرێن.