قوباد تاڵەبانی: نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیایەكی نێودەوڵەتی ئەستێرەی ئیتاڵیا.
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا باسی لەوەكردوە، پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی (ئەستێرەی ئیتاڵیا) بە پلەی سوارچاكی خاچی مەزن، راشیگەیاندووە كە نێچیرڤان بارزانی سەركردەیەكی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو و هەموو ئەوانەی لە نزیكەوە نێچیرڤان بارزانی دەناسن، شاهیدی بۆ ئەوە دەدەن كە ناوبراو هەمیشە هەوڵ دەدات كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەوە چارەسەر بكات.
هەر لە پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگی ئەم دیدگایە كردووە و رایگەیاندووە، ئەم شێوازە لە سیاسەتكردن بۆ كوردستان، عێراق و ناوچەكە كە ئێستا پڕە لە ململانێ و ناكۆكیی توند و ناپێویست، زۆر گرنگ و پێویستە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group