لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوی تر بەسەر فەرمانبەرانی دهۆكدا دابەشدەكرێن

44 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
دیار بەحری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامەو لەم قۆناغە نوێیەدا 2 هەزارو 500 پارچە زەوی لە سنوری شارەوانییەكانی (رۆڤیا، دارەتو و كەلەكچی) ئامادەكراون، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیدا دەست بە دابەشكردنیان بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك رونیشیكردوەتەوە، دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت هەر فەرمانبەرێك زۆرترین خاڵی هەبێت لەقۆناغی یەكەمدا ناوی دەچێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
دیار بەحری ئاماژەی بەوەشكردوە، تائێستا 18 هەزار پارچە زەوی لە سنوری پارێزگای دهۆك دابەشكراون، لە هەر شارەوانییەك كێشەی زەوی و نەخشە چارەسەر ببێت و ئامادەكارییەكان تەواو ببن دەستبەجێ قۆناغی دابەشكردنی تێدا رادەگەیەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group