وەزارەتی كارەبا رونكردنەوە لەسەر پچڕانی كارەبا لە دهۆك دەدات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی كارەبا لە بەشێكی پارێزگای دهۆك رویدا، لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەكە بۆ ئەوەی بەزوترین كات چارەسەری بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند  كاتژمێری داهاتودا كارەبا بۆ هاوڵاتیانی دهۆك دەگەڕێتەوەو لەكاتی هەبونی هەر پێشهاتێكی ترو گەڕانەوەی كارەبا، وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هاوڵاتیانی لێ ئاگادار دەكاتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group