نەوا-
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ خۆڵبارینێكی كەم ناوچەكان بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەشی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باكوری ڕۆژئاوا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سوك لە كاتەكانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ لەئارادایە، هاوكات پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی