لەشاری هەولێر كۆنفرانسی بەشداریكردنی كۆمەڵگە بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی لە هەرێمی كوردستانی عیراق بەرەو بەریتانیاو فەڕەنسا بەڕێوەچو بەئامانجی كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی و پاراستنی ژیانی گەنجان.
لەكۆنفرانسەكەدا گرنگی هاوكاریی نێوان دامەزراوە حكومییەكان، رێكخراوە ناحكومییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی كۆچی نایاسایی و بەرزكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگە خرایەڕو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئاماژە بەوە دراوە كە پرۆژەكە بەمەبەستی مەترسییەكانی كۆچی نایاسایی، پاراستنی ژیانی گەنجان، پەرەپێدانی هەلی گونجاوی ژیان و كارە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بۆ بەهێزكردنی بەشداری كۆمەڵگەیە لە بڕیاردان و چارەسەركردنی ئەو دیاردەیە.
جەختیشكرایەوە كە بەردەوامبونی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بنەمای سەرەكی سەركەوتنی هەر هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی و دروستكردنی داهاتویەكی باشتر بۆ چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان.