بارزانی: پەیوەندی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق لەقۆناغێكی زۆر باشدایە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی عیراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران لە قۆناغێكی زۆرباشدایەو هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەیە. 
ئەم لێدوانەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی كۆبونەوەیەكدا هاتوە لەگەڵ  هۆڵی ڤێیر كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر كە بەپێی راگەیەنراوێك، كونسوڵی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە كە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا.
هەر لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەبون، هاوكات بارودۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group