نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، حكومەت هەمو هەوڵێك دەدات رێگە بە بازرگانان بدرێت بەنزین لە دەرەوە هاوردە بكەن بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی، بەڵام حكومەتی عیراق رێگە نادات یەك لیتر بەنزین لە شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە بێتە ناو هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا پێشتر بەشێك لەبەنزینی بازرگانی لەو ناوچانەوە دەهێنران.
ئەو سەرچاوەیە بە كەناڵی كوردستان 24ی توە، ئەو مادانەی بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی (موحەسەن و سوپەر) بەكار دەهاتن لە ئێرانەوە دەهات، بەڵام بەهۆی بۆردومانی ئەو كارگانەی لەلایەن ئەمریكاوە بەرهەمیان دەهێنا ئێستا رێژەیەكی زۆر كەم دێت و نرخەكەشی بە شێوەیەكی بەرچاو گران بووە.
سەرچاوەكەی سامانە سروشتییەكان رونیكردوەتەوە، هەرێمی كوردستان 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەداتە پاڵاوگەكان و ئەوانیش بەرهەمەكەی بە رێژەی 30% بۆ پێداویستیی ناوخۆ دابین دەكەن كە نرخی هەر لیترێكی بە 750 دینارە، هەندێك لە بازرگانان بارودۆخەكەیان قۆستوەتەوە، بەڵام تیمەكانی حكومەت بەردەوام چاودێریان دەكەن و رێگە بەو قۆستنەوە نادەن.