"لە زوترینكاتدا كۆتایی بە كێشەی گرانیی بەنزین دێت"

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توێژینەوەی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانیی بەنزین بۆ ئەم مەبەستەش لەئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی باڵا پێكهاتوە، رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجامداوەو بڕیارە رۆژی چوارشەممەش كۆبونەوەیەكی دیكە بكات، پێشنیازەكان لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە تاوتوێ دەكرێن تا لەم هەفتەیەدا باشترین رێگەچارە بخڕێتەڕو و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لێ بدرێت.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر جەختیكردەوە، حكومەت زۆر جدییە لەسەر ئەم پرسەو بڕیارە لە زوترینكاتدا كۆتایی بە كێشەی گرانیی بەنزین بهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group