نەوا-
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی هەزار فەرمانبەرو مامۆستای بە لەجیاتی دانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵوەشناندەوە، بەپێی نوسراوێكی تر كە رۆژی 10/8 دەركراوە بڕیارەكە وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە.
بەپێی نوسراوێك كە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە تیایدا هاتوە، سەبارەت بە لەجیاتی دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ بە هەمو شێوازەكان راگیراوە، بۆیە كاركردن بە نوسراوێكی پێشویان كە لە 24/8/2025 دەركراوە پێویستە رابگیرێت.