لە ئۆپراسیۆنێكدا ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە كەركوك خاپور كران
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێك و بۆردومانكردنی حەشارگەكانی داعش لە سنوری پارێزگای كەركوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست و پشتڕاستكراوە بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و خاپوركردنی حەشارگەكانیان، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیان لە سنوری پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.
باسی لەوەشكردوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، چەندین هێرشی ئاسمانیی چڕ كرانە سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش و لە ئەنجامی هێرشەكاندا هەشت حەشارگە بە تەواوی خاپور كران.