نەوا-
دژوار فایەق نوێنەری هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی 140 رایگەیاندوە، نوسراوی سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری مادەی 140 رەتدەكەنەوە چونكە پێچەوانەی دەستورە.
نوێنەری هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای مادەی 140 ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ماددەكە لەبەغدا بە نوسراوێك وەڵامی وەزارەتی بازرگانی عیراقی داوەتەوەو رایگەیاندوە كە گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك كاری لیژنەكەیان نییەو لارییان لەگواستنەوەی نییە، بەڵام وەك نوێنەرانی هەرێم بە توندی ئەو نوسراوەیان رەتدەكەینەوە چونكە بە تەواوی پێچەوانەی دەستورە.
جەختیشیكردەوە، بەهیچ شێوەیەك گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ كەركوك و سنوری ماددەی 140 قبوڵ ناكەن، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە بەغدا كراوە تا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە هەوڵدابن بۆئەوەی ئەو بڕیارە بە یەكجاری هەڵبوەشێنرێتەوە.